دەروازە:پزیشکی
دەروازەی پزیشکیپزیشکی (بە ئینگلیزی: Medicine) زانست و کرداری نۆڕین و چارەسەرکردن و بنبڕکردنی نەخۆشی و دەردەکانە، وشەی (Medicine) لە (Medicus)ی لاتینییەوە وەرگیراوە و واتای فیزیاوان (Physician) دەگەیەنێت. ھەنووکە ١٬٦١١ وتار لە دەروازەی پزیشکیدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوشێرپەنجەی خوێن (بە ئینگلیزی: Leukemia) بریتییە لە دروستبوونی شێرپەنجە لەو خانانەی کە خوێن دروست دەکەن. بەشێوەیەکی ئاسایی ھەموو خانەکانی خوێن (خڕۆکە سوورەکان ،خڕۆکە سپییەکان ،پەڕەکانی خوێن) لە مۆخی ئێسکەوە دروست دەبن ،ھەموو خانەیەکی خوێن دوای تەواوبوونی تەمەنی خۆی تێکدەشکێت و دەفەوتێت ،بەڵام لەو کەسانەی کە دووچاری شێرپەنجەی خوێن دەبن پرۆسەکە بەم شێوەیەی لێدێت: مۆخی ئێسک خانە و خڕۆکەی نائاسایی دروست دەکات ،ئەم خانانەش بریتیین لە خانەی شێرپەنجەیی. ئەم خانە شێرپەنجەییانە سیفەتێکی نەخوازراویان ھەیە ئەویش ئەوەیە کە تێک ناشکێن و نافەوتێن و بڵاودەبنەوە بەناو خانە ئاساییەکانی دیکەی خوێن و دەبنە کۆسپ لەبەردەم ئیشی خڕۆکە ئاساییەکانی خوێن. لە ساڵی ۲۰۰۰دا ۲۵۶۰۰۰ کەس توشی شێرپەنجەی خوێن بوون کە ۲۰۹۰۰۰ کەسیان مردن بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە تەنیا لە ساڵی ۲۰۰۸ لە ئەمریکا ۴۴،۲۷۰ حاڵەت دەست نیشانکرا. کوڕ زیاتر توشی ئەم نەخۆشییە دەبێت بە بەراورد لەگەڵ کچ. تا ئێستا بەتەواوی نەزانراوە ھۆکاری سەرەکی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن چییە و نەشزانراوە بۆچی ھەندێک کەس توشی شێرپەنجەی خوێن دەبن و ھەندێکی دیکە توش نابن ،بەڵام ھەندێک ھۆکاری مەترسیدار ھەیە کە ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەکەن ،ئەم ھۆکارانەش لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی دیکەی شێرپەنجەی خوێن دەگۆڕێت. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێلی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەخەروجی کردووە، پاشان لەجەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بەھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیوێتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لەزۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە. ڕۆبێرت کۆخ ھەموو ژیانی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە، ھەوڵێکی زانستی زۆر گەورەی داوە بۆ دۆزینەوەی میکرۆب و بەکتریا، یەکەم کەس بووە کە سەلماندۆێتی ئەو نەخۆشییانەی دەگوازرێنەوە لە ڕێگای چەند زیندەوەرێکی زۆر بچووکەوەن کە بەچاو نابینرێن و دواتر ئەوەشی سەلماندووە کە بەکتریا دەبێتە ھۆی پەیدابونی نەخۆشی (الجمرە الخبیسە). نەخۆشیی ھەڵبژێردراوئێم ئێس یا فرە ڕەقبوون (بە ئینگلیزی: Multiple sclerosis یا Encephalomyelitis disseminata) کە بە کورتی بە ئێم ئێس یا MS دەناسرێت، جۆرێک نەخۆشی ھەو کردنە کە تێیدا پۆشەنی مایڵینی خانەکانی دەماری لە مێشک و بڕبڕاگەدا زیان دەبینێ و دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ئاسایی گواستنەوەی پەیامەکانی دەماری. تێکچوونی کاری گواستنەوەی پەیامەکانی دەماری دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی کۆمەڵێک نیشانەی وەک کێشەی فیزیکی لەش، کێشەی ھزری و بڕێجار کێشەی دەروونپزیشکی. ئێم ئێس بە چەند شێوە دەردەکەوێ و نیشانەکانی یا لە چەند قۆناخدا (بە شێوەی گەڕان) یان لە درێژایی ژیاندا (بەشێوەی تاو-تاو) ڕوو دەبێ. لەوانەیە لە نێوان ھوژمەکانی ئێم ئێسدا(ھێرشەکانی ئێم ئێس) نیشانەکان بە تەواوی بزر ببن، سەرەڕای ئەمە کێشەی ھەمیشەیی دەماری بەتایبەت لەگەڵ ھێزگرتنی نەخۆشی، لەگەڵ نەخۆشدا دەمێنێتەوە. ئەگەرچی بە دروستی ھۆکاری نەخۆشی ئێم ئێس دەرنەکەوتووە، بەڵام میکانیزمی سەرەکی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە تێکدانی مایڵین لە لایەن کۆئەندامی بەرگری لەش یان تێکچوونی خانەکان لە بەرھەم ھێنانی مایڵین. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |