بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئەفریقای ناوەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئەفریقای ناوەندی، کە ناسراوە وەک Les Fauves (فاوڤەکان؛ ڤاوڤ بە مانەی ئەندامی دەستەیەک لە نیگارکێش دێت کە ئارەزوویان بە فاوفیزم دەکرد کە شێوازێکی وێنەکێشانە)، ھەڵبژاردەی نەتەوەیی کۆماری ئەفریقای ناوەندییە وە لەلایەن فیدراڵیی تۆپی پێی کۆماری ئەفریقای ناوەندی کۆنتڕۆڵکراوە. ئەوان ئەندامێکن لە ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF). ھەرچەندە بەوەی ناسراون وەک یەکێک لە خراپترین یانە ئەفریقییەکان، یانەکە چەندین دەستکەوتی بەخۆیەوە بینیوە لە ساڵانی ڕابردوودا. ئەوان توانییان جامی CEMACی ٢٠٠٩ ببەنەوە بە بردنەوەیان لە گابۆن لە نیوەی کۆتایی جامەکە و بردنەوەیان لە گینێی ئیستوایی لە یاریی کۆتایی جامەکە بە ئەنجامی ٣–٠. پلەی یانەکە بەرزبەوە لە ٢٠٢ھەم بۆ ٨٩ لە ڕیزبەندی فیفا لە ڕێکەوتی ئابی ٢٠١٠ بۆ تەممووزی ٢٠١١. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، ئەوان سەرسووڕھێنەرانە توانییان لە جەزائیر ببەنەوە بە ئەنجامی ٢–٠ لە قۆناغی گەییشتن بە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٢، بەوەش توانییان پلەی یەکەم بەدەستبێنن لە گرووپەکەیاندا. یانەکە بۆ یەکەم جار قۆناغی گەییشتن بە جامی جیھانیی فیفایان بردەوە لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ پاش ئەوەی بە ئەنجامی ٢–٠ لە بۆتسوانایان بردەوە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Éliminatoires CAN 2019: La liste des 23 fauves pour affronter la Guinée». Centrafrique Football (بە فەرەنسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «CAR national football team 2018». national-football-teams.com. National Football Teams. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.