بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مادی کامارا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
مادی کامارا
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٣–٢٠١٥ کالۆم ستار
٢٠١٥–٢٠١٦ سانتۆبا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٨ ئەجاسیۆ ٤٥ (٢)
٢٠١٨- ئۆڵۆمپیاکۆس ١١٤ (١٥)
٢٠٢٢- ڕۆما (خواستن) ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٨- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینیا ٢١ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١١ ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٢ تشرینی دووەمی ٢٠٢١

محەممەد مادی کامارا (لەدایکبووی ٢٨ی شوباتی ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی گینیایە کە وەک یاریزانی ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات بۆ یانەی ئیتاڵی یانەی ڕۆما، بە خواستن لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانییەوە و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینیا.

کاروانی یانە

ئەجاسیۆ

کامارا کاروانی پیشەگەریی خۆی لەگەڵ یانەکانی گینیا کالۆم و سانتۆبا دەستپێکرد، پێش ئەوەی لە ئایاری ٢٠١٥ لەگەڵ یانەی ئەجاسیۆ ڕاھێنان بکات لە خولی پلە دووی فەڕەنسا.[١][٢] لە کاتی تاقیکردنەوەکەیدا سەرنجڕاکێش بوو و گرێبەستێکی پیشەگەری لەگەڵ یانەکە واژوو کرد لە ساڵی ٢٠١٦.

لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨، کامارا گۆڵێکی تۆمارکرد لە چرکەکانی کۆتایی کاتی زیادکرا بۆ یەکسانکردنی یارییەکە ٢–٢ بەرامبەر ھاڤرێ لە نیوەی کۆتایی یارییەکانی سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەک، ئەجاسیۆ بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٥–٣ بردییەوە، دوای ئەوەی گیسلین گیمبێرت لێدانی یەکلاکەرەوەی گۆڵ کرد.[٣]

ئۆڵۆمپیاکۆس

لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨، گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس واژوو کرد بۆ دەستپێکی وەرزی ٢٠١٨–١٩ بە بڕێکی ئاماژە پێ نەکراو، تێچووی گواستنەوەکە بە ٢٫٥ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.[٤][٥] لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، لە یارییەکدا گۆڵی تۆمار کرد کە لە یاریگای خۆیان بردیانەوە ٢–١ بەرامبەر ئەستێراس تریپۆلیس.[٦]

لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩، لە بردنەوەی ٤–١ لە یاریگای خۆیان گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر پاڵەوانی خولەکە ئەسینا،[٧] لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩، دووبارە گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–٠ بەرامبەر پانێتۆلیکۆس.[٨] لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٩، کامارا یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس لە بردنەوەی ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر لامییا، بەڵام بە بردنەوەی پۆک لە ھەمان ڕۆژدا ئەوە یەکلا بۆوە کە ئۆڵۆمپیاکۆس دووەم دەبێت لەدوای پۆک.[٩]

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، یاریزانەکەی گینیا و تەمەن ٢٢ ساڵان بۆ جاری سێیەم بە لێدانێکی بەھێز لە سنووری ناوچەی لێدانی سزاوە توانی گۆڵ تۆمار بکاتا لە یارییەکی دێربیدا کە ٢–٠ بردیانەوە بەرامبەر ئەرسینا.[١٠] لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر ئۆ ئێف ئای لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[١١] لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، لەماوەی دوو خولەکدا گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد بۆ جیۆرگۆس ماسۆراسی، لە بردنەوەی ٣–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئاریس بۆ یارییەکانی دیاریکردنی پاڵەوانی سوپەرلیگ.

لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١، کامارا تاکە گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر نەفتچی باکوور لە بردنەوەی ١–٠ لە یاریگای خۆیان بەڵام دواتر بە کارتی سوور دەرکرا دوای فاوڵ گرتنێکی قورس.[١٢] لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١، گۆڵێکی نایابی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بۆ بردنەوەی یاری یەکەمی سەرکەوتن بۆ خولی ئەورووپا ٢٠٢١–٢٢ بەرامبەر سلۆڤان بارتیسلاڤا.[١٣]

ڕۆما

لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، کامارا گواسترایەوە بۆ یانەی ڕۆما بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک،[١٤] لەگەڵ بژاردەی کڕینی یاریزانەکە.[١٥]

کاروانی نێودەوڵەتی

کامارا یەکەم یاری خۆی بۆ گینیا ئەنجامدا لە بردنەوەیەکدا ١–٠ لە یاری پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ بەرامبەر کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨.[١٦]

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

ھەتا ٢٤ ئابی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئەجاسیۆ ٢٠١٦–١٧ خولی پلە دووی فەڕەنسی ١٨ ٢ ١ ٠ ٠ ٠ - - ١٩ ٢
٢٠١٧ ١٨ خولی پلە دووی فەڕەنسی ٢٧ ٠ ٢ ٠ ١ ٠ - ٢ ١ ٣٢ ١
کۆی گشتی ٤٥ ٢ ٣ ٠ ١ ٠ - ٢ ١ ٥١ ٣
ئۆڵۆمپیاد ٢٠١٨ ١٩ سوپەرلیگی یۆنانی ٢٤ ٦ ٢ ٠ - ١٠ ٠ - ٣٦ ٦
٢٠١٩ ٢٠ سوپەرلیگی یۆنانی ٣١ ٦ ٥ ١ - ١٥ ٠ - ٥١ ٧
٢٠٢٠–٢١ سوپەرلیگی یۆنانی ٣١ ٣ ٥ ٠ - ١٠ ١ - ٤٦ ٤
٢٠٢١–٢٢ سوپەرلیگی یۆنانی ٢٨ ٠ ٤ ٠ - ١٣ ٢ - ٤٥ ٢
٢٠٢٢–٢٣ سوپەرلیگی یۆنانی ٠ ٠ ٠ ٠ - ٣ ٠ - ٣ ٠
کۆی گشتی ١١٤ ١٥ ١٦ ١ - ٥١ ٣ - ١٨١ ١٩
ڕۆما (خواستن) ٢٠٢٢–٢٣ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ - ٠ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٥٩ ١٧ ١٩ ١ ١ ٠ ٥١ ٣ ٢ ١ ٢٣٢ ٢٢


نێودەوڵەتی

ھەتا ١٢ تشرینی دووەمی ٢٠٢١[١٧]
گینیا
ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
٢٠١٨ ٤ ٠
٢٠١٩ ٩ ٠
٢٠٢٠ ٢ ١
٢٠٢١ ٦ ٠
کۆی گشتی ٢١ ١

ڕێزلێنان

یانە

ئۆڵۆمپیاد

  • سوپەرلیگی یۆنانی: ٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢١، ٢٠٢٢
  • جامی یۆنان: ٢٠١٩٢٠؛ دووەم: ٢٠٢٠٢١

تاکەکەسی

  • یاریزانی ساڵ لە گینیا: ٢٠١٩[١٨]

سەرچاوەکان

  1. ^ «AJACCIO ACA: Mohamed Mady bientôt pro!». Conkary Sports. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «Mohamed Mady: Le Guineen en Essai a Ajaccio». Africa Top Sports. ١٠ی ئایاری ٢٠١٥. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «ACA-HAC (5-4 TAB): Une qualification spectaculaire! (in French)». ac-ajaccio.corsica. ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. ^ "Αγόρασε τον Καμαρά ο Ολυμπιακός". www.sport24.gr. ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  5. ^ Πόσο κόστισε η μεταγραφή Καμαρά στον Ολυμπιακό. www.newsbeast.gr. ٢٧ی ئایاری ٢٠١٨.
  6. ^ Ο Καμαρά δεν θα ξεχάσει ποτέ το πρώτο του γκολ με τον Ολυμπιακό. www.fosonline.gr. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
  7. ^ «Ολυμπιακός - ΑΕΚ 4-1». www.gazzetta.gr. ١٧ی شوباتی ٢٠١٩.
  8. ^ «Παναιτωλικός - Ολυμπιακός 0-5». www.gazzetta.gr (بە Greek). ٨ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  9. ^ «Λαμία - Ολυμπιακός 1-3: Το... βιολί τους οι "ερυθρόλευκοι"». www.sport24.gr. ٢١ی نیسانی ٢٠١٩.
  10. ^ «Ολυμπιακός - ΑΕΚ 2-0: Μίλησε η "ερυθρόλευκη" ποιότητα». www.sport24.gr. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
  11. ^ «ΟΦΗ - Ολυμπιακός 0-1: Επαγγελματικό "διπλό" στο Ηράκλειο». www.sport24.gr. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
  12. ^ «Olympiakos vs Neftçi 1-0». www.uefa.com. ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١.
  13. ^ «Ολυμπιακός - Σλόβαν 3-0: Έκανε κράτηση στους ομίλους του Europa League με τριάρα». www.sport24.gr. ١٩ی ئابی ٢٠٢١.
  14. ^ «Mady Camara joins Roma on loan». Live Koora. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  15. ^ «MADY CAMARA JOINS THE GIALLOROSSI». Roma. ٣١ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  16. ^ «Guinea - Central African Republic 09/09/2018». www.cafonline.com.
  17. ^ مادی کامارا لە National-Football-Teams.com
  18. ^ «Ολυμπιακός: Κορυφαίος παίκτης στη Γουινέα ο Καμαρά! | Novasports». www.novasports.gr/ (بە یۆنانی). لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]