جێری مەگوایەر
جێری مەگوایەڕ | |
---|---|
دەرھێنەر | کامیڕۆن کرۆو |
بەرھەمھێنەر | کامیرۆن کڕۆو جەیمس ئێڵ بڕووکس لۆرێنس ماڕک ڕیچارد ساکای |
نووسەر | کامیڕۆن کرۆو |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | نانسی ویلسن |
وێنەگری سینەمایی | یانوز کامینسکی |
مۆنتاژ | جۆن ھەتشینگ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | سۆنی پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٣٩ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٥٠ میلیۆن دۆلار[١] |
داھات | $٢٧٣٫٦ میلیۆن دۆلار[١] |
جێری مەگوایەڕ فیلمێکی ئەمریکی ڕۆمانسی، کۆمیدی و وەرزشی ساڵی ١٩٩٦ە، لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی کامیڕۆن کرۆو. فیلمەکە خاوەن کاستێکی پڕ ئەستێرەیە بە سەرکردایەتی تۆم کرووز، کوبا گیودینگ جونیەر و ڕین زیلویگەر. دەرچوونی فیلمەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ی بوو کاتێ کەوتە سینەماکانەوە و لە بڵاوکردنەوەی تڕایستار پیکجەرزە.[٢][٣][٤] چیڕۆکی فیلمەکە باسی بریکارێکی وەرزشی دەکات بەناوی جێری مەگوایەر کەوا بەھۆی ئەوەی کاردانەوەی بەھێزی بەرامبەر نادادپەرەوەی ھەیە لە کارەکەی دەردەکرێت و تەنھا یەک وەرزشوان لای دەمێنێتەوە، بۆیە ھەوڵی ئەوە دەدات ئەو وەرزشوانە بگەینێتە لوتکەی یاریکردنی.
فیلمەکە بووە جێگای ڕەزامەندی ڕەخنەگران کەوا ستایشی نواندن و سیناریۆی فیلمەکەیان کرد، ھەروەھا داھاتێکی باشی لە بۆکس ئۆفیس کرۆکردەوە کە توانی ٢٧٣ میلیۆن دۆلار بەرامبەر بودجەیەکی ٥٠ میلیۆن دۆلاری بەدەستبێنێ.[١]
فیلمەکە بۆ پێنچ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراو کرا، لەنێویاندا باشترین وێنەی ساڵ، باشترین ئەکتەر بۆ تۆم کرووز، باشترین ئەکتەری پشتگیریکار بۆ کوبا کودینگ جونیەر کە توانی خەڵاتەکەش بباتەوە. بەدەر لە خەڵاتی ئۆسکار، فیلمەکە بۆ سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیش پاڵێورا کە تێیدا تۆم کروز خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمێکی کۆمێدی یان میوزیکاڵی بۆ بردەوە و لە خەڵاتەکانی سکرین گیڵدیش سێ پاڵاوتن و بردنەوەیەک بۆ کوبا گودینگ بەدەستھات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب «Jerry Maguire (1996)». Box Office Mojo. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «10 Questions with Leigh Steinberg». Sports Hollywood. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Whiting، Sam (January 11, 1997). «Meet the Real Jerry Maguire / Leigh Steinberg was the model». The San Francisco Chronicle. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Epstein، Benjamin (December 28, 1996). «Representing the Interests of 'Jerry Maguire'». Los Angeles Times.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
- Pages using the JsonConfig extension
- فیلمەکانی ١٩٩٦
- فیلمەکانی تۆم کرووز
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی دەیەی ١٩٩٠ کە بە زمانی ئینگلیزین
- ئەو فیلمانەی لە کالیفۆرنیا وێنەیگیراون
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- فیلمە کۆمیدی-درامییە ڕۆمانسییە ئەمریکییەکان
- ئەو فیلمانەی کە باشترین ئەکتەری مۆسیقی یان کۆمیدییان تێدایە کە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێناوە