بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەربانا شارا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەربانا شارا لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتنی خەلاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

ئەربانا شارا ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەرەوەی ئەلبانییە لە کۆسۆڤۆ. ناوبراو براوەی چەندین خەڵاتە، لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ژیانی کارکردن

[دەستکاری]

شارا لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١ کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات.[٢] یەکەم کاری لە ڕۆژنامەی کۆھا دیتۆری بوو، کە یەکەم ڕۆژنامەی سەربەخۆیە لە کۆسۆڤۆ دامەزرابێت.[٣] لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ بۆ ماڵپەڕی بالکان ئینسایت دەینووسی،[٤] و ئێستاش سەرنووسەرە لە زێری.[٥]

ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان

[دەستکاری]

شارا لەو بڕوایەدایە کە بۆ جێبەجێکردنی دیموکراسی، ئەوا ڕاگەیاندن بۆی ھەیە لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرت لەسەر ھەمووشتێکی گشتی بکات.[٦] ئەو لەبارەی چەندین کێشە لە ساڵی ٢٠٠٦ دەینووسی، لەنێویشیاندا لەبارەی ڕاپۆرتی خەرجییەکانی حکوومەت و بەھەڵە بەڕێوەبردنی ئابووری وڵات.[٤] ئەربانا لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕاپۆرتێکی لەسەر سیاسەتی زیادکردن و کەمکردنی خۆراک کرد لەبازاڕ.[٧] لە ساڵی ٢٠١٠، ڕاپۆرتێکی نووسی لەسەر شێواز و سیستمی ھێلەکانی کۆمپانیای پەیوەندی کۆسۆڤۆ، ھەروەھا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سەرمایەدار و سیاسییەکانی نووسی.[٨] لە ساڵی ٢٠١٢، شارا ڕووبەڕووی کێشەیەکی یاسایی دەکرێتەوە، کاتێک ھەوڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی دەدا لەبارەی پەیوەندی حکوومەت لەگەڵ بازرگانە ناوخۆییەکان و سیاسییەکان.[٩] دواتر لەلایەن دادگا بێبەریکرا بەوەی ناوبراو بەپێی ئاکاری و ڕێسا میدیاکان لە کۆسۆڤۆ جووڵاوەتەوە.[١٠]

چوونە ناو سیاسەت

[دەستکاری]

لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧، لە دەزگای زێری دەستیلەکارکێشایەوە و بووە ئەندامی پی دی کەی، کە گەورەترین حیزبی کۆسۆڤۆیە. چەند ڕۆژێک دواتر لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٧، بەشێوەیەکی تووند لە گەراجێکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە پریستینا لێی دەدرێت. سەرکردەکانی کۆسۆڤۆ، ڕۆژنامەنووس و کۆمەڵگای مەدنی ئیدانەی ئەو ھێرشەیان کرد. لە ئایاری ٢٠١٨، شارا لە حیزبەکە دەستی لەکارکێشایەوە. لە ئێستادا تووێژینەوە دەکات لەسەر تورکیا و ڕادیکاڵیزم لە بالکان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ International Women of Courage Awards ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ «Flet gazetarja Arbana Xharra: Ekstremistet islamike më kanë kërcënuar me djemtë e mi». Koha Jone. 10 March 2015. لە ڕەسەنەکە لە 11 March 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ «KOHA Ditore Online». online.koha.net. KOHAnet. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «Kosovo report lifts lid on officials' lavish lifestyle». Balkan Insight. October 17, 2006. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Arbana Xharra, wins the Secretary of State's IWOC award». RTK Live. March 2015. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  6. ^ «Wave of threats against print media journalists». Reporters Without Borders. 10 March 2010. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «INSIGHT: The Kosovo formula?». Sofia, Bulgaria: The Sofia Echo. 23 November 2007. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Wave of threats against print media journalists». Reporters Without Borders. 10 March 2010. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Returning to the lawsuit against Arbana Xharra». Reporters Without Borders. 16 October 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ «Zhugolli Humb Gjyqin Ndaj Gazetares Arbana Xharra». Jeta në Kosovë. 21 January 2013. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)