ویکیپیدیا:خانەنشین
ڕواڵەت
ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |
ھەندێک کات بەکارھێنەرە چالاکەکان بڕیار دەدەن تاکوو خۆیان لە ویکیپیدیا خانەنشین بکەن یان جێی بێڵن. بەکارھێنەران ئیمکانیان ھەیە لەدوای ئەزموونە ناخۆشەکان یان تەنانەت لەبەر لەدەستدانی ژیان، خانەنشین بن. نیمچە خانەنشین بە مانای کەمبوونەوەی بەشداری بەکارھێنەرە، لەحاڵێکدا ویکیپیدیا بە تەواوی بەجێ ناھێڵێت. ھەروەھا ئەو بەکارھێنەرانەی ویکیپیدیایان جێ ھێشتووە، دەتوانن لە ھەر کاتێکدا بێت بگەڕێنەوە.
داڕێژەکانی خانەنشینبوون
[دەستکاری]- {{خانەنشین}} و {{نیمچە-خانەنشین}}؛ بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانھەوێت لە ھەژمارەکەیان بیڵێن کە خانەنشین بوونە.
- {{ڕۆبۆتەکان}}؛ داڕێژەیەک کە لە دانانی لێدوان لە ھەژماری بەکارھێنەری خانەنشین لەلایەن بۆتەوە بەرگری دەکات.
- {{ناتوانێت خانەنشین بێت}}؛ بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانھەوێت خانەنشین بن، بەڵام ناتوانن لە ویکیپیدیا دوور بکەونەوە.
- {{بڕیاری خانەنشین بوون}}؛ بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانھەوێت خانەنشین بن، بەڵام لەوانەیە ئەو کارە نەکەن.