بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٨
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٦٧-١٩٦٨
ناو بە زمانی فەرمی1968 European Cup Final
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتپورتوگال
جێWembley Stadium
لە پێشیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٧
لە دواییاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٩
کاتی ڕوودان٢٩ی ئایاری ١٩٦٨
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد، بەنفیکا
براوەیانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد
ناوبژیوانConcetto Lo Bello


یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٨ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٦٧-١٩٦٨ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە سێزدەهەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.[١] لەڕۆژی ٢٩ی ئایاری ١٩٦٨ لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەنی ئینگلتەرا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد و بەنفیکا لە جەماوەرێکی ٩٢ هەزار و ٢٢٥ کەسیدا؛ جگە لەوەش، بە مەزەندەکردنی ٢٥٠ ملیۆن کەس بینەری تەلەفزیۆنی ئەوروپی ئەنجامدرا. [٢] ناوبژیوانەکە کۆنسێتۆ لۆ بێلۆی ئیتاڵی بوو . ئەوە پێنجەمین یاریی کۆتاییی جامی ئەوروپا بوو بۆ بەنفیکا کە دووجار نازناوەکەی بەدەستهێنابوو لە کاتێکدا ئەمە یەکەمجار بوو کە یانەی مانچستەر یونایتد بگاتە ئەم قۆناغە.هەردوو یانە لە گێمی یەکەمدا بەبێ گۆڵ یاریییەکەیان تەواوکرد، بە لێدانی سەری بۆبی چارڵتۆن پێشکەوتنی بەدەستهێنا لە خولەکی هەشتی گێمی دووەمدا بەڵام جەیمی گراسا لە خولەکی ٧٩دا گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆیانەی بەنفیکا تۆمارکرد و یارییەکە چووە کاتی زۆرکراو . پاشان مانچستەر یونایتد لە ماوەی زیادکراودا لە ماوەی حەوت خولەکدا سێ گۆڵی تۆمارکرد، مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی ٤-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە یەکەم یانەی ئینگلیزی ببێتە ھەڵگری نازناوی جامی ئەورووپا.[٣]بردنەوەی یونایتد بەو مانایە بوو کە بووە یەکەم هەڵبژاردەی ئینگلیزی کە جامی ئەوروپا بباتەوە، دوای ئەوەی سێڵتیکی سکۆتلەندا بوو بە یەکەم هەڵبژاردەی بەریتانی کە ئەو نازناوەی بەدەستهێنا. [٤] هەردوو یانەی بەنفیکا و مانچستەر یونایتد لە ساڵانی ١٩٦٨-١٩٦٩ جارێکی دیکە لە جامی ئەوروپادا ڕکابەرییان کرد : بەنفیکا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لەلایەن ئەیاکسەوە کرایە دەرەوە، [٥] لە کاتێکدا مانچستەر یونایتد گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، لەوێ لەلایەن ئەی سی میلانەوە کرایە دەرەوە.



سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «1968 European Cup final was sweetest of victories for Matt Busby». www.manutd.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ Ecclestone، Jake (30 May 1968). «Manchester United make history». The Times. No. 57264. p. 1 – via Gale. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Article clipped from The Guardian». The Guardian. 1968-05-30. p. 19. لە 2023-12-26 ھێنراوە.
  4. ^ «1968: Manchester Utd win European Cup». BBC: On This Day. 29 May 1968. لە 17 March 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Ajax v Benfica background». UEFA. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]