بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاڵیبان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاڵیبان
طالبان (ṭālibān)
بەشدار لە
ئاڵای تاڵیبان کە وەک ئاڵای ئەفغانستانیش بەکاردێت
ساڵانی چالاکیی
ئایدۆلۆژیا
گرووپەکانبە شێوەیەکی سەرەکی پەشتوونەکان;[١٧][١٨] کەمینە تاجیک و ئۆزبەکەکان[١٩][٢٠]
شوێنگەسەرەکییەکان[[قەندەھار]] (١٩٩٤–٢٠٠١; ٢٠٢١–ئێستا)
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
ئەفغانستان
ھاوپەیمانانژێر گرووپەکان
دەوڵەتانی ھاوپەیمان
ھاوپەیمانانی نادەوڵەتی
دوژمناندەوڵەتانی نەیاران نەیارانی نادەوڵەتی
جەنگەکان/شەڕەکان
ئاڵای تاڵیبان

تاڵیبان (بە پەشتۆ: طالبان) کە خۆیان بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان ناو دەبەن، بزووتنەوەیەکی بنچینەگەریی ئیسلامییە کە داوای جێبەجێکردنی حووکمەکانی شەریعەتی ئیسلام دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حووکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و عەرەبستانی سعوودی وەردەگرت ماوەی حووکمەکەشی کۆتایی ھات لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لەلایەن ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکوو ٢٠٢١ شەڕی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی پێشووی ئەفغانستان بەردەوام بوو تا سەرئەنجام لە دوای ھێرشی ٢٠٢١ی تاڵیبان و ڕووخانی کابول کۆتایی ھات و ئەم بزووتنەوەیە توانی جارێکی تر میرنشینی ئیسلامی لە گشت ئەفغانستاندا دابمەزرێنێت، کە لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردە و ڕێبەری تاڵیبانە.[٦٠][٦١][٦٢]

پاشخان

[دەستکاری]

دەستێوەردانی سۆڤیەت لە ئەفغانستان (١٩٧٨–١٩٩٢)

[دەستکاری]
دیداری سەرۆک ڕۆناڵد ڕەیگن لەگەڵ موجاھیدانی ئەفغانستان لە نووسینگەی بەیزاوی لە ساڵی ١٩٨٣.

دوای ئەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دەستوەردانی کرد و ئەفغانستانی لە ساڵی ١٩٧٩ داگیرکرد، موجاھیدە موسڵمانەکان لەگەڵ ھێزەکانی سۆڤیەتدا کەوتنە شەڕەوە. نزیکەی ھەموو سەرکردایەتییە ڕەسەنەکانی تاڵیبان پێشتر لە شەڕی سۆڤیەت و ئەفغانستاندا یان بە نوێنەرایەتی حیزبی ئیسلامی خالس یان بە نوێنەرایەتیی کوتلەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی ئیسلامیی موجاھیدین شەڕیان کردبوو.[٦٣]

محەممەد زیائولحەق سەرۆکی پاکستان ترسی ئەوەی ھەبوو کە سۆڤیەت پلانی داگیرکردنی بەلوچستانی پاکستانی ھەبێت، بۆیە ئەختەر عەبدولڕەحمانی نارد بۆ سعوودییە بۆ ئەوەی پشتگیری لە بەرخۆدانی ئەفغانستان لە دژی ھێزە داگیرکەرەکانی سۆڤیەت بکات. دوای ماوەیەک سی ئای ئەی و بەڕێوبەرایەتی گشتی ھەواڵگری سعوودییە پارە و کەرەستەیان لە ڕێگەی دەزگای ھەواڵگری پاکستانەوە بۆ موجاھیدەکانی ئەفغانستان گواستەوە. لە ساڵانی ھەشتاکان دەزگای ھەواڵگری پاکستان نزیکەی ٩٠ ھەزار ئەفغانی مەشق و ڕاھێنانیان پێ کردبوون کە مەلا عومەریش لە نێویاندا بوو.[٦٤]

شەڕی نێوخۆیی ئەفغانستان (١٩٩٢–١٩٩٦)

[دەستکاری]
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەوحە لەگەڵ شاندی تاڵیبان کۆبووەوە بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی و کۆتایی ھێنان بە شەڕی تیرۆر لە ئەفغانستان.

دوای ڕووخانی ڕژێمی محەممەد نەجیبوڵڵا کە لەلایەن سۆڤیەت پاڵپشتی دەکرا لە مانگی نیسانی ١٩٩٢، چەند لایەنێکی سیاسی ئەفغانستان لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی و دابەشکردنی دەسەڵات و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی ئەفغانستان و دانانی حکوومەتێکی کاتی بۆ قۆناغی ئینتقالی ڕێککەوتن. قەلبەدین حیکمەتیار و حیزبەکەی حیزبی ئیسلامی و حیزبی وەحدەت و ئیتیحادولئیسلامی بەشدارییان نەکرد. وڵاتەکە ھەر لەسەرەتاوە پەککەوتە بوو بەھۆی کۆمەڵە کێبڕکێکارەکانەوە کە خەریکی ململانێ بوون بۆ بەدەستھێنانی دەسەڵاتی تەواو بەسەر کابوول و ئەفغانستاندا.[٦٥]

بزووتنەوەی تاڵیبان لە دەوروبەری ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٤ لە قەندەھار لە باشووری ئەفغانستان سەریھەڵدا.

حیزبەکەی قەلبەدین حیکمەتیار ڕەتیکردەوە دان بە حکوومەتی کاتیدا بنێت و لە مانگی نیساندا دزەیان کردە ناو کابوول بۆ ئەوەی دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت و بەھۆیەوە شەڕی نێوخۆیی لێکەوتەوە. لە مانگی ئایاردا حیکمەتیار ھێرشی کردە سەر ھێزەکانی حکوومەت و کابوول. لە لایەن ھەواڵگری پاکستانەوە پشتیووانی دارایی و سەربازی و ئۆپەراسیۆنی وەرگرتووە. بەم ھاوکارییانە ھێزەکانی توانیان نیوەی کابوول لەناوببەن. ئێران یارمەتی ھێزەکانی حیزبی یەکێتیی عەبدولعەلی مەزاری دا. سعوودییە پشتیووانی لە یەکێتیی یەکگرتووی ئیسلامی سەیاف کرد. ململانێی نێوان میلیشیاکان پەرەی سەند و بوو بە شەڕی ناوخۆ.[٦٦][٦٧][٦٨][٦٩]

سوپای ئیسلامیی تاڵیبان.

بەھۆی سەرھەڵدانی لەناکاوی شەڕی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییە کاراکانی حکوومەت، یەکەکانی پۆلیس، سیستمی دادوەری یان لێپرسینەوەی دەوڵەتی ئیسلامیی تازەپێگەیشتووی ئەفغانستان کاتیان نەبوو بۆ پێکھێنان. دانوستان لەسەر ئاگربەست کرا لە نێوان نوێنەرانی وەزیری بەرگری تازە دەستنیشانکراوی ئەو وڵاتە بەناوی ئەحمەد شا مەسعوود و سەرۆک کۆمار سەبغەتوڵڵا مەجدیدی و سەرۆکی داھاتووی بورھانەدین ڕەببانی (حکوومەتی کاتی) و بەرپرسانی لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا داڕما. لادێکانی باکووری ئەفغانستان کە بەشێکیان لەژێر ڕکێفی مەسعوود وەزیری بەرگری ئەفغانستاندا بوون، ھێمن بوو و ھەندێک ئاوەدانکردنەوە ڕوویدا. ھەروەھا شاری ھیرات کە لەژێر دەسەڵاتی ئیسماعیل خان ھاوپەیمانی دەوڵەتی ئەفغانستاندایە، و شارەکە تاڕادەیەک ھێمن بوو.

لەو سەردەمەدا باشووری ئەفغانستان لەژێر دەستی میلیشیاکانی پاڵپشتیی دەرەکیی و حکوومەت لە کابوولدا نەبوو، بەڵکو لەژێر دەسەڵاتی سەرکردە جەنگییە ناوخۆییەکانی وەک گوڵ ئاغا شێرزی و میلیشیاکانیان بەڕێوەدەبرا. تاڵیبان بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٩٤ لەسەر گۆڕەپانەکە دەرکەوت بە وتەی خۆیان بۆ دەستپێکردنی ڕزگارکردنی ئەفغانستان لەژێر دەستی سەرکردە گەندەڵەکانی ئێستا کە سەرکردە جەنگییەکان بوون و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی پاک ڕاگەیاند.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Did you know that there are two different Taliban groups?». www.digitaljournal.com. ١ی نیسانی ٢٠١٣.
  2. ^ ئ ا Deobandi Islam: The Religion of the Taliban U. S. Navy Chaplain Corps, 15 October 2001
  3. ^ Maley، William (2001). Fundamentalism Reborn? Afghanistan and the Taliban. C Hurst & Co. p. 14. ISBN 978-1-85065-360-8.
  4. ^ «Taliban – Oxford Islamic Studies Online». www.oxfordislamicstudies.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Whine 54–72 نەدراوە
  6. ^ Maley، William (1998). Fundamentalism Reborn?: Afghanistan and the Taliban (بە ئینگلیزی). Hurst. p. 14. ISBN 978-1-85065-360-8.
  7. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Stanford نەدراوە
  8. ^ The Turbulent Decade: Confronting the Refugee Crises of the 1990s. W. W. Norton & Company. 2005. p. 286. ISBN 978-0-393-05773-7.
  9. ^ «The Taliban In Afghanistan». CBS. 31 August 2006. لە 5 June 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ «Afghan Taliban». National Counterterrorism Center. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  11. ^ «The Combined and Uneven Development of Afghan Nationalism». Studies in Ethnicity and Nationalism. 16 (3): 478–492. 2016. doi:10.1111/sena.12206.
  12. ^ Ayoob، Mohammed (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «The Taliban and the Changing Nature of Pashtun Nationalism». The National Interest (بە ئینگلیزی). لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13. ^ «National Counterterrorism Center | Groups». www.dni.gov. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  14. ^ Rashid, Taliban (2000)
  15. ^ «Why are Customary Pashtun Laws and Ethics Causes for Concern? | Center for Strategic and International Studies». Csis.org. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  16. ^ «Understanding taliban through the prism of Pashtunwali code». CF2R. ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  17. ^ Giustozzi، Antonio (2009). Decoding the new Taliban: insights from the Afghan field. Columbia University Press. p. 249. ISBN 978-0-231-70112-9.
  18. ^ Clements، Frank A. (2003). Conflict in Afghanistan: An Encyclopedia (Roots of Modern Conflict). ABC-CLIO. p. 219. ISBN 978-1-85109-402-8.
  19. ^ Bezhan، Frud. «Ethnic Minorities Are Fueling the Taliban's Expansion in Afghanistan». Foreign Policy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  20. ^ «The Non-Pashtun Taleban of the North: A case study from Badakhshan – Afghanistan Analysts Network». Afghanistan-Analysts.org. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  21. ^ Multiple Sources:
  22. ^ Multiple Sources:
  23. ^ «Iran is an immediate winner of the Taliban takeover | The Spectator». www.spectator.co.uk (بە ئینگلیزی). ٢٥ی ئابی ٢٠٢١.
  24. ^ Multiple Sources:
  25. ^ Kugelman، Michael. «What Was Mullah Mansour Doing in Iran?». Foreign Policy.
  26. ^ Recognition of the Islamic Emirate of Afghanistan، 2022-08-31[بەستەری مردوو]
  27. ^
  28. ^ Giraldo، Jeanne K. (2007). Terrorism Financing and State Responses: A Comparative Perspective. Stanford University Press. p. 96. ISBN 978-0-8047-5566-5. Pakistan provided military support, including arms, ammunition, fuel, and military advisers, to the Taliban through its Directorate for Inter-Services Intelligence (ISI)
  29. ^ «Pakistan's support of the Taliban». Human Rights Watch. 2000. Of all the foreign powers involved in efforts to sustain and manipulate the ongoing fighting [in Afghanistan], Pakistan is distinguished both by the sweep of its objectives and the scale of its efforts, which include soliciting funding for the Taliban, bankrolling Taliban operations, providing diplomatic support as the Taliban's virtual emissaries abroad, arranging training for Taliban fighters, recruiting skilled and unskilled manpower to serve in Taliban armies, planning and directing offensives, providing and facilitating shipments of ammunition and fuel, and … directly providing combat support.
  30. ^ Multiple Sources:
  31. ^ ئ ا «Why did Saudi Arabia and Qatar, allies of the US, continue to fund the Taliban after the 2001 war?». scroll.in. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  32. ^ Multiple Sources:
  33. ^ «Afghan Lawmakers: Russian Support to Taliban No Secret». VOA (بە ئینگلیزی). ٣ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  34. ^ «Russian ambassador denies Moscow supporting Taliban». Reuters (بە ئینگلیزی). ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦.
  35. ^ Diplomat، Samuel Ramani, The. «What's Behind Saudi Arabia's Turn Away From the Taliban?». The Diplomat.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  36. ^ «Turkmenistan Takes a Chance on the Taliban». Stratfor. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ Guelke، Adrian (25 August 2006). Terrorism and Global Disorder – Adrian Guelke – Google Libros. ISBN 978-1-85043-803-8. لە 15 August 2012 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  38. ^ «Taliban fought IS with 'limited' US military support, US general reveals». France 24. 10 March 2020. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  39. ^ «US Has Given 'Limited Support' to Taliban in ISIS Fight, General Says». Military.com. 11 March 2020. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  40. ^ «2 High Profile ISIS Targets Killed in US Drone Strike in Afghanistan, Pentagon Says». NBC News. ٢٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  41. ^ «Nine Family Members, Including Children, Killed in US Strike in Kabul Targeting Suspected IS-K Suicide Bomber, Relative Says». CNN. ٣٠ی ئابی ٢٠٢١. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  42. ^ Katz، Rita. «The Taliban's Victory Is Al Qaeda's Victory».
  43. ^ ئ ا «Watch: in Pakistan Jaish-e-Muhammed & Lashkar-e-taiba rallies to celebrate Taliban takeover in Afghanistan». YouTube. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  44. ^ Roggio، Bill (12 July 2021). «Taliban advances as U.S. completes withdrawal». FDD's Long War Journal. لە 24 July 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 16 July 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  45. ^ Tom Wheeldon (١٨ی ئابی ٢٠٢١). «Pakistan cheers Taliban out of 'fear of India' – despite spillover threat». France 24. The Afghan militants' closeness to Pakistani jihadist group Tehrik-e-Taliban (TTP or, simply, the Pakistani Taliban) is a particular source of concern. The TTP have carried out scores of deadly attacks since their inception in the 2000s, including the infamous 2014 Peshawar school massacre. The Taliban and the TTP are "two faces of the same coin", Pakistani Army Chief General Qamar Javed Bajwa and ISI boss Lieutenant General Faiz Hameed acknowledged at an off-the-record briefing in July. Indeed, the Taliban reportedly freed a senior TTP commander earlier this month during their sweep through Afghanistan. "Pakistan definitely worries about the galvanising effects the Taliban's victory will have on other Islamist militants, and especially the TTP, which was already resurging before the Taliban marched into Kabul," Michael Kugelman, a South Asia expert at the Wilson Center in Washington, DC, told FRANCE 24. "It's a fear across the establishment. "
  46. ^ «Afghan Taliban reject TTP claim of being a 'branch of IEA'». ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.«Afghan Taliban deny TTP part of movement, call on group to seek peace with Pakistan». ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
  47. ^ «Afghan militant fighters 'may join Islamic State'». BBC News. 2 September 2014. لە 3 March 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  48. ^ «Afghanistan: Ghani, Hekmatyar sign peace deal». Al Jazeera. ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦.
  49. ^ «ISIS Violence Dents Taliban Claims Of Safer Afghanistan». NDTV.com. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  50. ^ «Why Central Asian states want peace with the Taliban». DW News. ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨. "Taliban have assured Russia and Central Asian countries that it would not allow any group, including the IMU, to use Afghan soil against any foreign state," Muzhdah said.
  51. ^ «Islamic Movement of Uzbekistan faction emerges after group's collapse». Long War Journal. 14 June 2016. لە 6 August 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  52. ^ «Rare look at Afghan National Army's Taliban fight». BBC News. لە 18 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  53. ^ «Taliban attack NATO base in Afghanistan – Central & South Asia». Al Jazeera. لە 18 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  54. ^ «ISIS reportedly moves into Afghanistan, is even fighting Taliban». ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  55. ^ «ISIS, Taliban announced Jihad against each other». The Khaama Press News Agency. 20 April 2015. لە 23 April 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  56. ^ «Taliban leader: allegiance to ISIS 'haram'». Rudaw. ١٣ی نیسانی ٢٠١٥. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  57. ^ «Taliban say gap narrowing in talks with US over Afghanistan troop withdrawal». Military Times. ٥ی ئایاری ٢٠١٩.
  58. ^ «Deadly Taliban infighting erupts in Afghanistan». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥.
  59. ^ Jonson، Lena (25 August 2006). Tajikistan in the New Central Asia. ISBN 978-1-84511-293-6. لە 16 January 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 17 December 2014 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  60. ^ «Afghan Taliban announce successor to Mullah Mansour». BBC News. ٢٦ی ئایاری ٢٠١٥. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  61. ^ «U.S. , Gulf States Blacklist Afghan Taliban, Iranian Officers For Terrorist Financing». RadioFreeEurope/RadioLiberty.
  62. ^ «Quetta: Symbol of Pakistan's war on militants or Taliban haven?». The National. ٢ی نیسانی ٢٠١٧.
  63. ^ https://web.archive.org/web/20210811082125/https://www.ecoi.net/en/file/local/1154721/1226_1369733568_ppig1.pdf
  64. ^ https://web.archive.org/web/20210716232735/http://globalsecuritystudies.com/Price%20Pakistan.pdf
  65. ^ https://photius.com/countries/afghanistan/government/afghanistan_government_the_peshawar_accord~72.html
  66. ^ https://web.archive.org/web/20150113150933/http://www.hrw.org:80/en/reports/2005/07/06/blood-stained-hands
  67. ^ https://web.archive.org/web/20210308105426/https://archive.org/details/riseoftalibani00neam
  68. ^ Amin Saikal (2006). Modern Afghanistan: A History of Struggle and Survival (ط. 1st). London New York: I.B. Tauris & Co. ص. 352. ISBN:978-1-85043-437-5.
  69. ^ Gutman, Roy (2008): How We Missed the Story: Osama Bin Laden, the Taliban and the Hijacking of Afghanistan, Endowment of the United States Institute of Peace, 1st ed., Washington DC.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]