لاتڤیا
پۆتانەکان: 57°00′N 25°00′E / 57.000°N 25.000°E
Republic of Latvia Latvijas Republika |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: Dievs, svētī Latviju! God Bless Latvia! |
||||||
ھەڵکەوتەی لاتڤیا (dark green) – لە ئەورووپا (green و dark grey) |
||||||
پایتەخت و گەورەترین شار | ڕیگا 56°57′N 24°6′E / 56.950°N 24.100°E | |||||
زمانە فەرمییەکان | Latvian | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١١) | 59.5% Latvians, 27.3% Russians, 3.5% Belarusians, 2.5% Ukrainians, 2.3% Poles, 1.3% Lithuanians, 3.6% others and unspecified[١] |
|||||
ناوی هاووڵاتی | Latvian | |||||
دەوڵەت | Parliamentary republic | |||||
- | President | Egils Levits | ||||
- | Prime Minister | Krišjānis Kariņš | ||||
Independence | from ڕووسیا | |||||
- | Declared1 | ١٨ تشرینی دووەم ١٩١٨ | ||||
- | Recognized | ٢٦ کانوونی دووەم ١٩٢١ | ||||
- | Soviet occupation | ٥ ئاب ١٩٤٠ | ||||
- | Nazi German occupation | ١٠ تەممووز ١٩٤١ | ||||
- | Soviet occupation | ١٩٤٤ | ||||
- | Announced | ٤ ئایار ١٩٩٠ | ||||
- | Restored | August 21, 1991[٢] | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٦٤٬٥٨٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (124th) ٢٤٬٩٣٨ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | 1.57% (1,014 km2) | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١١ | 2,229,641[٣] (143rd) | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠٠٠ | ٢٬٣٧٧٬٣٨٣ | ||||
- | چڕی | ٣٤٫٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (166th) ٨٩٫٠کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٠ | |||||
- | سەرجەم | $32.513 billion[٤] | ||||
- | سەرانە | $14,460[٤] | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٠ | |||||
- | سەرجەم | $24.045 billion[٤] | ||||
- | سەرانە | $10,694[٤] | ||||
Gini (٢٠٠٣) | ٣٧٫٧ (medium) | |||||
HDI (٢٠١١) | 0.805[٥] (very high) (٤٣rd) | |||||
دراو | Euro (€) (EUR ) |
|||||
ناوچەی کاتی | EET (UTC+٢) | |||||
- | ھاوین (DST) | EEST (UTC+٣) | ||||
لای لێخوڕین | right | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .lv | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +371 | |||||
1 Latvia is de jure continuous with its declaration November 18, 1918. |
لاتڤیا بە فەرمی کۆماری لاتڤیا، (بە لاتڤی: Latvij) وڵاتێکە دەکەوێتە ناوچەی دەریای باڵتیک لە باکووری ئەورووپا. لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ئیستۆنیا (درێژی سنوور ٣٤٣ کم)، لە باشوورەوە لەگەڵ لیتوانیا (٥٨٨ کم)، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕووسیا (٢٧٦ کم)، لە باشووری ڕۆژھەڵات لەگەڵ بیلاڕووس (١٤١ کم)، و بە سنوورێکی دەریایی لە ڕۆژاوا لەگەڵ سوێددا ھاوبەشە. ژمارەی دانیشتووانی ١٬٣١٤٬٤٥٨، ملیۆن کەسە، و ڕووبەرەکەی ٦٤٬٥٨٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە لە پلەی ١٣٢یەم دایە بۆ گەورەترین وڵاتانی جیھان، یەکێکە لە وڵاتە کەم دانیشتوو و کەم چڕەکانی یەکێتیی ئەورووپا. پایتەختی لاتڤیا ڕیگایە، زمانی فەرمی زمانی لاتڤییە، دراوەکەی یۆرۆیە کە لە ١ی ١ی ٢٠١٤ گۆڕدرا، کەشوھەوایەکی وەرزی مامناوەندی ھەیە.[٦]
گەلی لاتڤیا باڵتیکین و لە ڕووی چاندەوە پەیوەندییان بە ئیستۆنی و لیتوانییەوە ھەیە. لاتڤییەکان خەڵکی ڕەسەنی لاتڤین لەگەڵ لیڤانییەکانی نەتەوەی فینۆ-ئۆگریک. زمانی لاتڤی زمانێکی ھیندی و ئەورووپییە کە لەگەڵ زمانی لیتوانی تاکە زمانی زیندووی لقی باڵتیکی ئەم بنەماڵەیەن. زمانە ڕەسەنەکانی کەمینەکان زمانی لاتگالی و زمانی لیڤانۆ-ئۆگریک کە نزیکە لە لەناوچوون. لە ڕووی جوگرافیا و زەوی و دانیشتووانەوە لاتڤیا بەخۆشییەوە لە ناوەڕاستە و لە نێوان سێ وڵاتی باڵتیکە: ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا. لاتڤیا مێژووی خۆی لەگەڵ ئیستۆنیا ھاوبەشە لە سەردەمی ئەڵمانی، پۆڵەندی-لیتوانی، سوێدی، ڕووسی، ئەڵمانیای نازی، سۆڤیەت، مەسیحیبوون لە سەدەی ١٣ و چاکسازی پرۆتستانت لە سەدەی ١٦. ھەردوو وڵات شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕووسییە نەتەوەیییەکانن (٢٧٫٤٪ لە لاتڤیا، ٢٦٪ لە ئیستۆنیا)، کە بەشێکیان لە ھاووڵاتیانیان نین. مێژووی لاتڤیا زۆرینەی پرۆتستانتە، جگە لە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی لاتڤیا نەبێت کە مێژوویەکی زۆرینەی کاسۆلیکی ھەیە.
لاتڤیا کۆمارێکی پەرلەمانی یەکگرتووە و دابەشکراوە بەسەر ١١٨ بەشی کارگێڕیدا کە لە ١٠٩ شارەوانی و ٩ شار پێکھاتووە. پێنج ناوچەی پلاندانانی ھەیە کە بریتین لە کورزمێ، لاتگەلێ، ڕیگا، ڤیدزمێ و زیمگەلێ. کۆماری لاتڤیا لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ دامەزراوە، لە نێوان ساڵانی ١٩٤٠–١٩٤١ و ١٩٤٥–١٩٩١ لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و لە نێوان ساڵانی ١٩٤١–١٩٤٥ لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە داگیرکراون و لکێنراون بە خۆیانەوە. «شۆڕشی گۆرانی»ی ئاشتییانە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ و خۆپیشاندانی «زنجیرەی باڵتیک» لە ٢٣ی ئابی ١٩٨٩ بووە ھۆی سەربەخۆیی دەوڵەتانی باڵتیک. لاتڤیا لە ٢١ی ئابی ١٩٩١دا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند.
لاتڤیا ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا، ئەنجومەنی ئەورووپا، ناتۆ، ڕێکخراوی ئاسایش و ھاوکاری لە ئەورووپا، سندووقی دراوی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوی بازرگانی جیھانییە و بەشێکە لە ناوچەی شنگن. ئەندامی کۆمەڵەی گەلان بووە لە ساڵانی (١٩٢١–١٩٤٦) و ناوچەی بازرگانی ئازادی باڵتیک (١٩٩٤–٢٠٠٤). ھەروەھا لاتڤیا ئەندامی ئەنجومەنی وڵاتانی باڵتیکە و ھاوکاری سێگۆشەیی نێوان دەوڵەتانی باڵتیک و ھاوکاری باکووری باڵتیک لەگەڵ ئیستۆنیا و لیتوانیا ھاوبەشە.
دوای پاشەکشەی ئابووری لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا، لاتڤیا گەورەترین بەرھەمی ناوخۆیی لە ئەورووپا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨–٢٠٠٦دا ھەبوو. لەژێر قەیرانی دارایی جیھانی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨–٢٠١٠، لاتڤیا زۆرترین زیانی پێگەشتووە لە نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپادا، بەو پێیەی بەرھەمی ناوخۆیی نزیکەی ٢٦٬٥٤٪ لەو ماوەیەدا کەمی کردبوو. لاتڤیا لە ساڵی ٢٠١٠ نیشانەکانی سەقامگیری ئابووری نیشاندا و نەتەوە یەکگرتووەکان لاتڤیا وەک وڵاتێک دەخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پێوەرێکی گەشەسەندنی مرۆیی زۆر بەرزی ھەیە.[٦]
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی لاتڤیا ٢٬٠٤١٬١١١ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤١٫٦ ساڵە. ھەروەھا ٦٨ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Etniskais sastāvs un mazākumtautību kultūras identitātes veicināšana». Latvijas Republikas Ārlietu Ministrija. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. ١٢ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریFINemb
نەدراوە - ^ «Total population». Centrālās statistikas pārvaldes datu bāzes. 2011. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «Latvia». International Monetary Fund. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Human Development Index Report 2011». United Nations. 2011. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «لاتفيا»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، 2023-06-08، لە 2023-07-14 ھێنراوە
- ^ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لاتڤیا تێدایە. |