کەیھان کەڵھوڕ
کەیھان کەڵھوڕ | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | تاران،[١] ئێران | ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣
بنەچە | کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
چەشنەکان |
|
پیشە(کان) | ژەنیاری کەمانچە، ئاوازدانەر |
ئامێرەکان | کەمانچە، سێتار |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٣–ئێستا |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | kayhankalhor.net |
کەیھان کەڵھوڕ لە تاران لە خێزانێکی کوردی کرماشانی لەدایکبووە.[١] دەستی بە خوێندنی مۆسیقا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کردووە، لە ئۆرکێسترای نێودەوڵەتیی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێراندا ژەنیار بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، خۆی فێری ڕەدیف کردووە و گەشتی کردووەتە خۆراسان، تا مۆسیقای ئەوێ فێرببێت، کە تێکەڵەیەکن لە مۆسیقای کوردی و تورکی و فارسی. کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ ساڵیدا بوو، لە فێرگەیەکی مۆسیقی لەژێر ڕێنمایی محەممەدڕەزا لوتفیدا دەیخوێند. کەڵھوڕ بە ڕۆژئاوای باکووری ئێرانیشدا گەڕاوە. دواتر ڕۆیشتووەتە شارەکانی ڕۆما لە ئیتالیا و ئۆتاوا لە کەنەدا، بۆ فێربوونی مۆسیقای کلاسیکیی ئەوروپی.[٢] دەرچووی بەشی مۆسیقای زانکۆی کارلتۆنە لە ئۆتاوا.[٣]
ئامێرە تایبەتەکەی کەڵھوڕ کەمانچەیە، جیا لەوانەش تەنبوور و سێتار و شاکەمانیش دەژەنێت. کەڵھوڕ لەگەڵ گۆرانیبێژە بەناوبانگە ئێرانییەکانی وەک محەممەدڕەزا شەجەریان، شەھرام نازری، حوسێن عەلیزادە، عەلی ئەکبەر مورادی، عەلیڕەزا ئیفتیخاریدا کاری کردووە.[٤][٥] ھەروەھا ساوندتراکی فیلمیشی داناوە.
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
[دەستکاری]کەیھان کەڵھوڕ لە تاران لە خێزانێکی کوردی کرماشانی لەدایکبووە.[١] دەستی بە خوێندنی مۆسیقا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کردووە، لە ئۆرکێسترای نێودەوڵەتیی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێراندا ژەنیار بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، خۆی فێری ڕەدیف کردووە و گەشتی کردووەتە خۆراسان، تا مۆسیقای ئەوێ فێرببێت، کە تێکەڵەیەکن لە مۆسیقای کوردی و تورکی و فارسی. کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ ساڵیدا بوو، لە فێرگەیەکی مۆسیقی لەژێر ڕێنمایی محەممەدڕەزا لوتفیدا دەیخوێند. کەڵھوڕ بە ڕۆژئاوای باکووری ئێرانیشدا گەڕاوە. دواتر ڕۆیشتووەتە شارەکانی ڕۆما لە ئیتالیا و ئۆتاوا لە کەنەدا، بۆ فێربوونی مۆسیقای کلاسیکیی ئەوروپی.[٢] دەرچووی بەشی مۆسیقای زانکۆی کارلتۆنە لە ئۆتاوا.[٦]
مۆسیقا
[دەستکاری]کارەکانی کەڵھوڕ لە ئاستی جیھانیدا ناسراوە، بەتایبەت کارەکانی لەگەڵ گروپی رێگای ئاوریشم و یۆیۆ مادا.[٧][٨] بەرھەمەکانی ئەو تا ئیستە پێنج جار بوون بە کاندیدای وەرگرتنی خەڵاتی گرامی و لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەلبۆمی گۆرانیی ماڵەوەم بۆ بڵێی لەگەڵ یۆیۆما و جادەی ئاوریشمدا خەڵاتی گرامیی بردەوە.[٩]
کارەکان
[دەستکاری]- لە ئاوێنەی ئاسماندا
- ھاونیاز (٢٠١٦)
- ئێستاش ھەر پایزە - ٢٠١٩ (It's Still Autumn) - کەیھان کەڵھور و Rembrandt Frerichs Trio
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب «زندگینامه: کیهان کلهر (۱۳۴۲-)». HamshahriOnline.
- ^ ئ ا «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «A» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ «Video - Carleton grad plays the Iranian kamancheh - Faculty of Arts and Social Sciences». carleton.ca. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ kelionė su persų muzikos meistrais[بەستەری مردوو]
- ^ Cellist and Her Friends Explore Multicultural Harmonies[بەستەری مردوو]
- ^ «Video - Carleton grad plays the Iranian kamancheh - Faculty of Arts and Social Sciences». carleton.ca. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.nytimes.com/2008/08/27/arts/music/27kayh.html
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریen.mehrnews.com
نەدراوە
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەیھان کەڵھوڕ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە نوامبر ۲۰۱۹
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئابی ٢٠٢١
- Pages using Template:Infobox musical artist with unknown parameters
- لەدایکبووانی ١٩٦٣
- ژەنیارانی کورد
- زیندووان
- خەڵکی کرماشان
- کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان